کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە دیدار پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سووریه لەگەل حیزبی دێموکرات پرسی سیستمی فێدراڵی بۆ ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا

21:22 - 5 خاکەلێوه 2716

کوردستان میدیا: هەیئەتێکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد ـ سووریه سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرستی مستەفا هیجری سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پشێوازییان لێکرا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥ی هەتاوی، هەیئەتێکی پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی کوورد لە سووریه بە سەرپەرستی حەمید دەروێش سکرتێری گشتی و بە یاوەریی عەلی شەمدین سەردانی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد و لە لایەن هەیئەتێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی مستەفا هیجری پێشوازییان لێ کرا.

لەو دیدارەدا، حەمید دەرویش لە سەر ڕەوشی سوریە و بارودۆخی شەڕی داعش و ململانیە سیاسییەکان لە نێوان لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە و پرسی کورد و سیستمی فیدراڵی و ئاکامی کۆبوونەوەکانی ژنێڤ قسەی کرد.

دەرویش لە قسەکانیدا بەشداری نەدانی لایەنە سیاسییەکانی کورد و نەبوونی بزووتنەوەیەکی نەتەوەیی لە ڕۆژئاوای کوردستان کە بتوانێ ئیرادەی گەلی کورد لەو بەشەی کوردستان و گەیشتن بە ماڤە ڕەواکانی نیشان بدا هێشتا کەم و کۆڕی بەرچاوە و PYDیش ڕۆڵی پێویستی بۆ چارەسەری ئەو مەسەلەیە نەگێڕاوە و لە لایەکی دیکەشەوە ناهەماهەنگی لە بەینی لایەنەکانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریە و پێوەندی هەر کامەیان بە وڵاتانی ناوچەوە دۆخێکی ناڕوونی لە سەر دوا ڕۆژی سووریە و ئاڵوگۆڕە سیاسییەکانی سووریە پێک هێناوە.

ناوبراو هەروەها باسی لەوە کرد ئەو ئاگربەسەی کە ئێستا لە بەینی ئۆپۆزیسیۆنی و دەوڵەتی بەشار ئەسەد لە ئارادایە و لە لایەن نوێنەری ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە چاودێری دەکرێ زۆر زەحمەتە لایەنەکان لەبەرچاوی بگرن و دەرەتان بە هەیئەتی دیالۆگ بدا پرسی سووریە بە ئەنجامی دڵخواز بگەن.

دواتر مستەفا هیجری، سکرتێری گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرنج و ڕوانینی حیزبی دێموکراتی لە سەر پرسی کورد لە سووریە باس کرد و گوتی بە درێژایی مێژوو، هەلێکی بێ وێنە بۆ ڕۆژئاوای کوردستان پێک هاتووە و قوازتنەوەی ئەو هەلە مێژوویی ئەرکێکی نەتەوەییە بۆ حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان.

هیجری هەروەها لەسەر سیاسەتی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شێواندن و ئاڵۆزترکردنی دۆخی سیاسی ناوچە و بەتایبەت سووریە قسەی کرد و لەسەر سیاسەتی سەرکوت و زەبر و زەنگی ڕێژیمیش لە ئێران و کوردستان ڕوون کردنەوەیەکی پێشکەش کرد.

لە کۆتایی ئەو سەردانەدا لە سەر پێوەندی بەردەوامی هەر دوو حیزب جەخت کرایەوە.

14202.jpg

14204.jpg

14205.jpg

14206.jpg