کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە رێگاوبانی مەترسیدارەوە هەتا نەخۆشخانە بێ ئیمکاناتەکانی شارەکانی سەقز و بانه

21:06 - 23 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: لەم هەفتەیەدا لە رێگای سەقز ــ بانە، چەندین رووداوی هاتوچۆ رووی داوە کە ژمارەیەک قوربانیی لێکەوتووەتەوە و کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی و کادری دەرمانی لە نەخۆشخانەکان رێژەی ئەو رووداوانەی زێدەتر کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئاستی ئیمەنیی جاددەی نێوان سەقز و بانه بەهۆی هاتوچۆی نەوتهەڵگرەکان بۆ بازارچەی سنووری، سەهۆڵبەندان و خراپیی بنەرەتی ئەو رێگاوبانانە، کەمی کردووە و لە ئەنجامدا ئاماری رووداوەکانی هاتوچۆ لە رۆژانی رابردوودا دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.
هەواڵەکان باس لەوە دەکەن کە بریندارانی ئەو رووداوانە پاش راگواستنیان بۆ نەخۆشخانەکانی ئەو دوو شارە، پاش چەندین کاتژمێر چاوەڕێ بوون، بەهۆی کەمیی ئیمکاناتی پزیشکی و کادری دەرمانی، رەوانەی شارەکانی دەوروبەریان دەکرێن.
رێگاوبانە مەترسیدارەکان و رەچاونەکردنی ستانداردە جیهانییەکان و نەبوونی هێزی مرۆیی پێویست لە نەخۆشخانەکان، ساڵانە مەرگی چەندین هاووڵاتیی کوردی لێ دەکەوێتەوە.