کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێ مانگدا، گازگرتوویی گیانی ١١ هاووڵاتیی لە کرماشان ستاندووە

14:13 - 12 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: لە سێ مانگی وەرزی پاییزدا ١١ هاووڵاتی لە کرماشان بەهۆی گازگرتوویی گیانیان لە دەست داوە و ٣٧ی دیکەش بریندار بوون.
هەواڵدەریی مێهر لە زاری بەڕێوەبەری رووداوە نەخوازراوەکان و فریاکەوتنی پزیشکیی پارێزگای کرماشان بڵاوی کردووەتەوە، لە سێ مانگی پاییزی ١٣٩٢ی هەتاویدا، ٤٨ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان تووشی گازگرتوویی بوون کە ١١ کەس لەو هاووڵاتییانە گیانیان لە دەست داوە.
١١ کەس لەو ٤٨ هاووڵاتییە کە تووشی گازگرتوویی بوون بەهۆی هەڵمژینی گازی مونۆئۆکسیدی کەربۆن گیانیان لە دەست داوە و ٣٧ی دیکەش رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
ناستانداردیی کەلوپەل و ئامرازەکانی گەرمکەرەوە، وەکوو شۆمینەی گازی، هیتەری گازی و سۆبەی گازی و هەروەها ئۆجاقی گاز و نەبوونی سیستمی ئاڵوگۆڕی هەوای نوێ لە هۆکارە سەرەکییەکانی گازگرتوویی لە پارێزگای کرماشان دێنە ئەژمار.