کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی زیندانییانی کورد لە شتووتگارتی ئاڵمان مەحکووم کرا

20:02 - 11 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ژمارەیەک رێکخراوی سیاسیی کورد لە ئاڵمان و لەوانە کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لەو وڵاتە، خۆپیشاندانێکیان لەدژی رێژیمی ئێران بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، کۆمیتەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ــ ئاڵمان بە هاوکاریی کۆمەڵەی کوردی شتووتگارتی ئاڵمان و ناوەندی دۆستایەتیی ئێران و ئاڵمان لەو شارە، خۆپیشاندانێک لە دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران بە مەبەستی مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی بەندکراوانی سیاسیی کورد بەتایبەتی و نەتەوەکانی دیکەی ئێران بە دەستی ئەو رێژیمە، لە رێکەوتی ٩ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاوی بەڕێوەچوو.
لەو خۆپیشاندانەدا پەیامی هاوبەشی هەر سێ رێکخراوی بەشدار بە زمانی ئاڵمانی خوێندرایەوە و دوابەدوای ئەوەش راگەیەنراوی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەبارەت رێکەوتنی ژنێڤ بە زمانی کوردی پێشکەش کرا.
کۆمەڵەی کوردی شتووتگاردی ئاڵمان و ناوەندی دۆستایەتیی ئێران لە ئاڵمان بە جیا هەرکام پەیامی خۆیان پێشکەش کرد.