کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە سێدارەدانی ٤ چالاکی عەرەب، ناڕەزایەتیی لێ کەوتەوە

13:46 - 14 سەرماوەز 2713

کوردستان میدیا: ٤ چالاکی عەرەبی ئەهوازی خەڵکی شادگان لەلایەن دەزگای قەزایی رێژیمی ئێرانەوە لە شوێنێکی نادیار لە سێدارە دران.
چالاکانی ئەهوازی بڵاویان کردووەتەوە، بەرپرسانی پارێزگای خووزستان هەواڵی لە سێدارەدان و ناشتنی ئەو ٤ چالاکە عەرەبەیان بە بنەماڵەکانیان راگەیاندووە و دواتر شوێنی ناشتنەکەیان بە بنەماڵەکەیان رادەگەیەنرێت.
عەبدولڕەزا ئەمیر خەنافرە، عەبدولئەمیر موجەدیمی، غازی عەبباسی و جاسم موقەدەم پەنا، ناوی ئەو ٤ چالاکەی عەرەبە کە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە لە ئەهواز لە سێدارە دروان.
ئەو ٤ زیندانییە بە تۆمەتی \'\'هەوڵدان لەدژی تەناهیی نەتەوەیی، کردەوەی چەکدارانە و تاوان لەسەر گۆی زەوی\'\' لە رێگەی پێکهێنانی \'\'کەتیبەی ئەحرار\'\' سزای ئیعدامیان بەسەردا سەپا.
هەواڵەکان لە شادگانەوە باس لەوە دەکەن کە ژمارەیەک هاووڵاتی لەهەمبەر لە سێدارەدانی ئەو چوار چالاکە عەرەبە ناڕەزایەتییان دەربڕیوە.