![](/weney-mallperr/4960.jpg)
كوردستان میدیا: لەشاری سەرپێڵ زەهاو لەپارێزگای كرماشان، بەرپرسانی قوتابخانەی سەرەتایی سمیە بەزۆرەملێقوتابیانیان ناچار بە كۆكردنەوەی تراكتی بڵاوبووەی پێوەندیدار بە تەحریمی هەڵبژاردنەكان كردووە.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، دوای ئەوەێكە لەشاری سەرپێڵ زەهاو كۆمەڵێك سیدی و تراكتی پێوەندیدار بە تەحریمی هەڵبژاردنەكانی سەركۆماریی رێژیمی ئێران بڵاو كرابۆوە، بەرپرسانی ئەمنیەتی ئەو شارە داوایان لەلێپرسراوانی قوتابخانەی سمیە كردووە هەوڵەكانیان بەمەبەستی كۆكردنەوەی ئەو تراكتانە وەگەڕ بخەن.
هاووڵاتییەكی شاری سەرپێڵ زەهاو بەماڵپەڕی كوردستان میدیای راگەیاند، لێپرسراوانی قوتابخانەی سمیە لەسەر بڕیاری ناوەندە ئەمنیەتییەكان قوتابخانەكەیان داخست و داوایان لە قوتابیان كرد بە زووترین كات تراكت و سیدییەكان كۆ بكەنەوە.
شەوی دووشەممە رێكەوتی ١٣ی جۆزەردان چەندین نوسخە لەرێككەوتنامەی حیزبی دێمۆكرات و كۆمەڵە و بەشێك لەوتەكانی بەڕێز مستەفا هیجری سكرتێری گشتیی حیزبی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران لەشاری سەرپێڵ زەهاو و قەسری شیرین بڵاو كرابۆوە.
مەیدانچە، مەیدانی ئیمام، شەقامی شاە عەبباس، مەیدانی قائم، تازاوا، قەرەبڵاغی عزەم، چوارڕێیانی ولیعەهد و زەعفەران ئەو شوێنانەی شاری سەرپێڵ بوون كە چالاكی تێدا بەڕێوە چووبوو.