![](/weney-mallperr/15378.jpg)
کوردستان میدیا: ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شارەکانی سهقز، نهغهده، بۆکان و ناوچهی چۆمی مهجیدخانى بۆكان پەیمانی وەفاداریان بە ڕێبازی شەهیدان و حیزبی دێموکرات نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، له چهند پێوهندی و پهیامی جیادا ئهندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات له شارهكانی سهقز، نهغهده، بۆکان و ناوچهی چۆمی مهجیدخانى بۆكان، پهیمانی وهفاداریان لهگهڵ حیزبی دێموکرات و خوێنی شههیدان نوێ كردهوه و ئامادهیی خۆشیان دهربڕیوه بۆ ههر چهشنه بڕیارێكی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.
له بهشێک له پهیامهكهی ئهندامانی نهێنیی حیزبی دێموکرات له شاری نهغهدهدا هاتووه: ئێمە وەک تەشکیلاتی نهێنیی شاری نەغەدە، بە بیستنی شەهیدبوونی هیندێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە ناوچەی شنۆ، پرسە و سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی هەموو خەڵکی کوردستان و حیزبە خۆشەویستەکمان دەکەین و بەڵێن نوێ دەکەینەوە و ئامادەبوونی تەشکیلاتی نهێنیی نەغەدە بۆ هەر جۆره یارمەتیهكی نیزامی و شەری ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێژیمی دڕەندەی ئێران ڕادەگەیێنین.
هەروەها ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە شاری بۆکان وێڕای سڵاو ڕێز وماندوونەبوونی له پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات ڕایانگەیاندووە: بەداخەوه هەواڵی شەهیدبوونی پۆلێک له پێشمەرگەکانمان پێگەیشت که له ناخی دڵەوه ئێمەی هەژاند.
هەر بەو بۆنەیەوه پرسه و سەرەخۆشی خۆمان وەک ئەندامانی تەشکیلاتی نهێنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران له شاری بۆکان ئاراستەی بنەماڵه سەربەرەکانیان و حیزبه هەمیشه خۆشەویستەکەمان وخەڵکی کوردستان دەکەین و به خوینی سوور و پاکی ئەو پۆله شەهیده تازانە سوێند دەخۆین که هەتا وەدیهاتنی ئاواتەکانیان قورس و قایمتر و پیداگرتر له ڕابردوو درێژەدەری ڕیگایان بین یان ئێمەش سەربەرزانه لەو ڕێگایەدا وەک ئەوان شەهید دەبین یا تا سەرکەوتن درێژەدەری ڕیگایان دەبین و ئاواتەکانیان وەدی دێنین.