کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە ماوەی ٣٣ مانگدا نزیک بە ١٠٠ کەس بەهۆی تەقینەوەی مین لە قەسر شیرین بوونەتە قوربانی

21:23 - 12 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: سەرەڕای بەڕێوەچوونی جێژنی خاوێنکردنەوەی مین لە کرماشان، رێژەی قوربانییانی مین لە شارستانی قەسر شیرین زیادی کردووە.
ئیرنا لە زاری سەرپەرستی فەرمانداریی قەسر شیرینەوە بڵاوی کردووەتەوە، لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا کۆتایی ساڵی ١٣٩١، بەهۆی ٨٤ حاڵەتی تەقینەوەی مین لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی ئەو شارە، دەیان هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە.
لەم تەقینەوانەدا ٦٧ کەس بریندار بوون و هەروەها ٢١ ماشینیش تێداچوون.
هەروەها لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٢ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ٢١ حاڵەتی دیکەی تەقینەوەی مین رووی داوە کە بەو هۆیەوە ٣ هاووڵاتیی کورد گیانیان لە دەست داوە و ١١ دیکەش بریندار و کەمەندام بوون.
بەگوێرەی ئەم ئامارانە لە سەرەتای ساڵی ١٣٩٠ی هەتاوییەوە هەتا ئێستا ١٠٥ حاڵەتی تەقینەوەی مین لە ناوچە جۆراوجۆرەکانی قەسر شیرین روویان داوە و کە کوژرانی ١٣ هاووڵاتی و برینداریی ٧٨ی دیکەشی لێکەوتووەتەوە.
ئەو ئامارانە لەلایەن ناوەندەکانی ئاماری رێژیمەوە بڵاو بووەتەوە و دەشێ ئاماری راستەقینە لەو رێژەیەش زێدەتر بێت.