![](/weney-mallperr/11344.jpg)
کوردستان میدیا: ١٢ تانکەری نەوتهەڵگر لە ماوەی ٧ مانگی سەرەتای ساڵی ١٣٩٣ی هەتاوی، لە رێگە و بانەکانی پارێزگای سنە وەگەڕاون.
هەواڵدەریی ئیسنا لە زاری جێگری سەرۆکی چاودێری و بەهرەبەرداریی ئابفای پارێزگای سنە بڵاوی کردووەتەوە کە لە سەرەتای ئەمساڵدا هەتا ئێستا ١٢ تانکەری نەوتهەڵگر لە رێگە و بانەکانی پارێزگای سنە وەرگەڕاون.
وەرگەڕانی ١٢ تانکەری هەڵگری ماددە نەوتییەکان لە ماوەی ئەمساڵدا بووەتە هۆی ئەوەی کە خەسارێکی قەرەبوو نەکراو بە ژینگە و بە تایبەت سەرچاوە ئاوییەکانی ئەو پارێزگایە بگات.
توێژینەوەکان لەو پەیوەندییەدا دەرخەری ئەوەیە کە هەر یەک لیتر مەوادی نەوتی لانیکەم ٣ میلیۆن لیتر ئاوی خواردنەوە پیس دەکات و ئەو ئاوە بۆ بەکارهێنان نابێت.
لەو پەیوەندییەدا و بەپێی ئەو ئامارەی لە بەر دەستدا هەیە، لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا بە زیادبوونی هاتوچووی تانکەرە نەوت هەڵگرەکان و وەرگەڕانی ئەو تانکەرانە بووەتە هۆی ئەوەی کە زیانێکی قەرەبوو نەکراو بە ژینگە بگات و هەر لەبەر ئەوەش سروشتی پارێزگای کوردستان زیانێکی زۆری پێگەییوە.
لە ماوەی ٦ ساڵی رابردوودا زیاتر لە ١٢٠ تانکەری مەوادی شیمیایی و نەوتی لە جاددەکانی پارێزگای سنە وەرگەڕاون.
رێگەوبانی ناستاندارد و نالەبار و هەروەها دەفرایەتیی کەمی هاتوچووی رۆژانەی تانکر و ماشینە بارهەڵگرەکان یەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی وەرگەڕانی تانکەرە نەوت هەڵگرەکان لەو پارێگایە دایە.