کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە وڵاتی نۆروێژ ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە هاوڕێیانی تازە کۆچکردوو بەڕێوە چوو.

23:18 - 26 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: لە ئۆسلۆی پێتەختی وڵاتی نۆروێژ، کۆڕێکی یادکردنەوە و ڕێز گرتن لە هاوڕێیانی تازە کۆچکردووی حیزب، هاوڕێ سەید ڕەزا دروودگەر و هاوڕێ سەروان چەکۆ ڕەحیمی بەڕێوە چوو.

ڕۆژی شەممە ١٤/٥/٢٠١٦ کاتژمێر ٢ تاکوو ٥ ی ئێوارە، کۆڕیادێکی ڕێز گرتن لە هەر دوو کادری ڕێبەریی حیزبەکەمان کاک سەید ڕەزا و کاک چەکۆ بە بەشداری بەشێکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبە خۆشەویستەکەمان، لایەنگران و دۆستان و هێزە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان بەڕێوە چوو.

دەستپێکی بەرنامەکە بە سرودی نەتەوایەتی ئەی ڕەقیب و خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێز گرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی تازەمان کاک سەید ڕەزا دروودگەر و هەروەها کاک چەکۆی ڕەحیمی دەستی پێ کرد.پاشان پێشکەشکاری بەرنامەکە کاک سمکۆ بێکەس وەکوو بەڕێوەبەری بەرنامە بەخێرهێنانی بەشداربوانی کرد.

پەیامی ڕێبەری و هەروەها چەند وتەیەک لە سەر کەسایەتیی هاوڕێیانی کۆچکردوومان، بەڕێزان کاک سەید ڕەزا دروودگەر و کاک چەکۆ ڕەحیمی، لە لایەن کاک شاهۆ حوسێنی ئەندامی ڕیبەریی حیزبەوە پێشکەش کرا.

پەیامی کۆمیتەی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستان ئێران لە وڵاتی نۆڕوێژ لە لایان کاک نادر قودرەتییەوە پێشکەش کرا.

لە بڕگە جیاجیاکانی ڕێوڕەسمەکەدا، ئەم کەسایەتیانە لە سەر هاوڕێیانی تازە کۆچکردوو قسەیان کرد:

کاک دوکتور خەلیقی
کاک بابا عەلی مێهرپەروەر
کاک کاوە ڕەحیمی برای شەهیدی فەرماندە کاک چەکۆ ڕەحیمی
کاک سولەیمان کەڵەشی
کاک سەید برایم هاشمی
کاک شۆرش دروودگەر کوڕی شەهید سەید ڕەزا دروودگەر

پێشکەش کرانی فیلمێکی کورت کە لە سەر ژیان و خەباتی کاک سەید ڕەزا دروودگەر ئامادە کرابوو.

هۆنراوەیەک بەو بۆنەوە لە لایەن شەیدا کەمانگەر پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.

هەر بەو بۆنەوە کۆمەڵێک برووسکە و پەیامی هاوخەمی بە دەستی کومیتەی بەڕێوەبەریی کوڕیادەکە گەیشتبوو.

شایانی باسە کە ڕێژەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە وڵاتانی سۆئێد و دانمارک لەو ڕێوڕەسمەدا بەشدارییان کردبوو.

14910.jpg

14912.jpg

14948.jpg

14949.jpg

14950.jpg

14951.jpg

14952.jpg

14953.jpg