کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتیی شاری \'\'سۆران\'\'، شەپۆلی نوێی ئیعدامەکان مەحکووم کرا

14:24 - 23 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: بە بەشداریی کوردانی کوردستانی ئێران، دانیشتووی شاری سۆران کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بۆ مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی لاوانی کورد بە دەستی رێژیمی ئێران، بەڕێوەچوو.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رۆژی چوارشەممە ٢٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، کوردانی کوردستانی رۆژهەڵات دانیشتووی شاری \'\'سۆران\'\' لە هەرێمی کوردستانی باشوور بە مەبەستی مەحکووم کردنی لە سێدارەدانی زیندانییانی سیاسیی کورد لەلایەن رێژیمی ئیسلامیی ئێران و پاڵپشتی لە زیندانییانی سیاسی، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی بەڕێوەچوو.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا کە لەلایەن کەمپەینی نا \'\'بۆ ئیعدام و بەڵێ بۆ ژیان\'\' بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە رێکخراوە مەدەنییەکان و چەندین حیزبی سیاسی بەشدارییان کرد.
ئەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییە بە خوێندنەوەی سروودی نەتەوەیی \'\'ئەی رەقیب\'\' و راگرتنی خولەکێک بێ دەنگی بۆ رێزگرتن لە گیانی پاکی شەهیدانی رێگای رزگاری و سەربەستیی کوردستانی دەستی پێ کرد و پاشان پەیامی حیزب و رێکخراوە سیاسییەکانی کوردستانی ئێران لەلایەن \'\'دوکتور رۆژان ئاشتاب\'\'ـەوە خوێندرایەوە.
دواتر پەیامی رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی خوێندرایەوە و پاشانیش چەندین شیعر و سروودی حەماسی و نەتەوەیی لەلایەن بەشدارانەوە خوێندرا.
لەو کۆبوونەوە ناڕەزایەتییەدا دروشم‌گەڵیک لەدژی سێدارە و رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن بەشدارانەوە وترانەوە.