کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەتوركیە لەئەنجامی دوو تەقینەوەدا زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی بوون بە قوربانی

23:33 - 21 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەئەنجامی دوو تەقینەوە لەناوچەی ریحانلی لەپارێزگای حاتا لە توركیە زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی كوژران و بریندار بوون.

ماڵپەڕی trt بڵاوی كردەوە، دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢١ی بانەمەڕ دوو تەقینەوە لە بەردەم شارەوانی و ئیدارەی پۆستی شاری ریحانلی رووی دا و بەو هۆیەوە ٢٠كەس كوژران و زیاتر لە٤٠ كەسیش بە توندی بریندار بوون.

سەرچاوەكە ئاشكراشی كرد، لەئەنجامی ئەو تەقینەوەیە زۆربەی بیناكانی دەورووبەری شوێنی رووداوەكە خەساریان پێ‌ گەیشتووە.

بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو رووداوە لەئەنجامی تەقینەوەی ماشێنی بۆمب رێژ كراوەوە بووە.

هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە هیچ لایەنێك ئەو تەقینەوەیەی وە ئەستۆ نەگرتووە.