کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەزانكۆی ئاكسفۆرد كۆنفڕانسێكی تایبەت بە مێژووی كورد و كوردستان بەڕێوە چوو

15:14 - 29 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: زانكۆی ئاكسفۆرد لەبریتانیا كۆنفڕانسێكی تایبەت بە مێژووی كوردی و كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم دەوڵەتی كوردی بەڕێوە برد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێكەوتی ٢٨ی بانەمەڕ دوو پڕۆفیسۆری بەناوبانگی بریتانیایی و ژمارەیەك توێژەری بواری مێژوو كونفڕانسێكیان لەپێوەندیی مێژووی كورد بەڕێوە برد.
لەلایەكی دیكەوە هەر لەو كۆنفڕانسەدا دوو پڕۆفیسۆری دیكەش بەناوەكانیجوردی تەجل لە ژنێڤ و دكتور مایكێڵ لیزێنبێرگ لە ئامستردام باسیان لەمێژووی كورد كرد.
مێژووی كورد و كێشە و لەمپەڕەكانی بەردەم دەوڵەت و مێژوونووسیی كورد و خوێندنەوەیەك بۆ كوردستان لەسەدەی ١٩دا تەوەرە سەرەكییەكانی ئەو كۆنفڕانسە بوون.

هەر لەو پێوەندییەدا چەند رۆژ لەمەوبەریش لەزانكۆی ویلایەتی ماین جنوبی ئەمریكا، كۆنفراسێك لەپێوەندیی كوردستان بەڕێوە چووە و كۆمەڵێك خوێندكار و مامۆستا تێیدا بەشدار بوون.

لەو كۆنفڕانسەدا باسی هەلومەرجی ئەوڕۆی كوردستان بە گشتیی و پڕۆسەی ئاشتی نێوان كورد و دەوڵەتی توركیە، كوردەكانی كوردستانی سووریە و گەشە و پێشكەوتنی هەرێمی كوردستان و هەلومەرجی خەباتی رزگاریخوازانەی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات كرابوو.