کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەسووریە دوو هەزار و ٣٠٠ كەس لەژێر ئەشكەنجەدا گیانیان لەدەست داوە

23:02 - 25 خاکەلێوه 2713

كوردستان میدیا: لە دەسپێكی نائارامییەكانی سووریەوە هەتا ئێستا دوو هەزار و ٣٠٠ هاووڵاتیی لەلایەن هێزەكانی بەشار ئەسەدەوە بە هۆی ئەشكەنجەوە گیانیان لەدەست داوە.
چالاكانی مافی مرۆڤی سووریە بڵاویان كردەوە، لەماوەی شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لەسووریە لانی كەم ١٩٤ هەزار كەس لەلایەن هێزەكانی بەشار ئەسەدەوە دەسبەسەر كراون و هاوكاتیش دوو هەزار و ٣٠٠ كەسیش بە هۆی ئەشكەنجەی لەرادە بەدەرەوە گیانیان لەدەست داوە.
لەكۆی گشتی گیان لەدەست داوەكان بە هۆی ئەشكەنجە، ٨٠ منداڵ و ٢٥ ژن دەبیندرێت.
لەو ئامارەی چالاكانی مافی مرۆڤی سووریەدا هاتووە، لەكۆی گشتیی ئەشكەنجە دراون ٥٠ كەسیان تەمەنیان سەرووی ٦٠ ساڵ بووە.

لەلایەكی دیكەوە رێكەوتی٢٥‌ی خاكەلێوە بەهۆی‌بوردومانكردنی فڕۆكە جەنگییەكانی ئەرتشی رێژیمی سووریە زیاتر لە ١٥ هاووڵاتیی كورد گیانیان لەدەست دا.
ئەو هێرشە بۆ سەر گوندی‌حەدادی سەر بە قەزای‌قامیشلوو، ئەنجام دراوە و دەست بەجێ١٠ كەس لەناو مزگەوتێكدا كوژراون و زیاتر لە ٥‌ی دیكەش لە نەخۆشخانەی وەتەن لە قامیشلوو گیانیان لەدەست داوە.