![](/weney-mallperr/5141.jpg)
كوردستان میدیا: لەشاری سایین قەڵا تێك هەڵچوون لەنێوان لایەنگرانی دوو پاڵێوراوی تورك و كورددا هاتە ئاراوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی هەینی رێكەوتی ٢٤ی جۆزەردان شەڕ و تێكهەڵچوون لەنێوان لایەنگرانی خالید حوسێنی پاڵێوراوی پۆستی شۆرای شاری سایین قەڵا و پاڵێوراوێكی تورك هاتە ئاراوە.
هێزە ئینتزامییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران كە بەمەبەستی كۆنترۆڵی ئەو شەڕە چووبوونە شوێنەكە، رووداوەكەیان زیاتر بەرەو توندتێژی برد.
ئەو شەڕە لەگەڕەكی كوشتارگای شاری سایین قەڵا رووی داوە و هەتا بڵاو بوونەوەی ئەو هەواڵە زانیارییەك لەبریندارانی شەڕەكە لەبەردەستدا نیە.