کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری‌ سلێمانی‌ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بڕیاری دادگای مەریوان‌ بەڕێوە دەچێت

22:25 - 4 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: كەمپەینی پشتیوانی لەژنانی رۆژهەڵاتی كوردستان بەنیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ‌ رێزی دادگای شاری مەریوان بە جێگەو پێگەی ژنی كورد کۆبوونەوەیەک ساز دەكات.

بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی پێنج شەممە رێكەوتی ٥‌ی بانەمەڕ کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی دەربڕین بەبڕیاری دادگای شاری مەریوان لەپاركی ئازادی شاری سلێمانی بەڕێوە دەچێت.

ئەو ناڕەزایەتییە دەربڕینە بەبەشداری نوێنەرانی سەرجەم ژنانی كوردستانی رۆژهەڵات كاتژمێر٣‌ی پاش نیوەرۆ لەپاركی ئازادی بەڕێوە دەچێت.