کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری قوروە پارازیت پێشی بە وەشانی كاناڵە ماهوارەییەكان گرتووە

16:27 - 12 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هاووڵاتیانی شاری قوروە بەدەست پارازیت خستنە سەر كاناڵە ماهوارەییەكانەوە ناڕازین.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رێژیمی ئیسلامیی ئێران بەبەردەوامی پارازیتی خستۆتە سەر كاناڵە كوردییەكان و پێشی بە وەشانیان گرتووە.
ئەو پارازیتە لەبەشێكی بەرچاو لە شاری قوروەوە لەكاتژمێر ٧ ئێوارێ‌ هەتا نیوە شەو بەردەوامە و زیاتریش كاناڵە كوردییەكانی گرتۆتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا خێرایی ئینتێرنێتیش بەشێوەی بەرچاو كەم بۆتەوە و بەكارهێنەران بۆ ناوخۆش ناتوانن كەڵكی لێ‌وەربگرن.
هێزە ئینتزامییەكانی شاری قوروە بە خاوەن كافی نێتەكانیان وتووە، دەبی ناوی تەوای بەكارهێنەران و ژمارە تەلەفوونەكانیان لێ‌وەربگرن.

لەشارەكانی دیكەی كوردستانیش ئەو دۆخە ئەمنیەتییە زاڵە و هاووڵاتیان لەو باوەڕەدان رێژیمی ئێران لەو رێگایەوە دەیهەوێ‌پێش بە چوونە دەری هەر چەشنە زانیارییەك لەسەر هەڵبژاردنەكان بگرێت.