کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەشاری مەهاباد بنكە تەبلیغاتییەكانی پاڵێوراوان، ئاگری تێبەردرا+ وێنە

15:39 - 18 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەگەڕەكێكی شاری مەهاباد شوێنێكی تەبلیغاتی پاڵێوروانی پۆستی سەركۆماریی و شۆرای شار و گوندەكان لەلایەن هاووڵاتیانەوە سووتێندرا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەگەڕەكی پشت تەپی بەری شیلانان لەشاری مەهاباد، شوێنێكی تەبلیغی ئاگری تێبەردرا و سەرجەم وێنە و تراكتە تەبلیغاتییەكان سووتێندران.
هەر لەو پێوەندییەدا پێشتریش لەشاری مەهاباد بەنووسینی دروشم شانۆی هەڵبژاردنەكانی رێژیمی ئێران بایكۆت كرابوو.
ماوەیەكە لەشارەكانی كوردستان هاووڵاتیان بە نووسینی دروشمی و بڵاو كردنەوەی تراكت رایانگەیاندووە، كە لەشانۆی هەڵبژاردنەكاندا بەشداری ناكەن.

4996.jpg