کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی ١٥ رۆژدا سێ‌فڕۆكەی رێژیمی ئێران كەوتوونەتە خوارێ‌

18:16 - 15 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەماوەی ١٥ رۆژدا سێ‌ فڕۆكەی جەنگیی رێژیمی ئێران لەشارەكانی ئەندیمێشك، ئابدانان و كرمان كەوتوونەتە خوارێ.

سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١٥ی بانەمەڕ فڕۆكەیەكی جۆری دایموند لە شاری كرمان كەوتە‌خوارێ.
هەواڵدەریی میهر بڵاوی كردەوە، ئەو فڕۆكەیە سەر بە یەكێك لە بنكەكانی راهێنانی فڕۆكەوانی لە پارێزگای كرمان بووە.

لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەر فڕۆكەیەكی جەنگیی جۆری F٥ لەناوچەی چمگلكی سەر بەشارستانی ئەندیمێشك كەوتبووە خۆارێ. ئەو فڕۆكە جەنگییە سەربە بنكەی نیزامیی شكاریی دزفوول بوو.
هەر لەو پێوەندییەدا سەرلەبەیانی رۆژی یەكشەممە رێكەوتی ١ی بانەمەڕ فڕۆكەیەكی جەنگیی ئێف ـ ٥ی دیكەی رێژیم بەهۆی خۆ دادان بە چیای فیلمان لەشاری ئابدانان كەوتبووە خوارێ ‌و دەست لەجێ‌دوو كەس لە فڕۆكەوانەكان گیانیان لەدەست دابوو.
ئەو فڕۆكەیە سەر بە بنكەی نیزامی ئەرتشی رێژیمی ئێران لەشاری دزفولی سەر بە پارێزگای خوزستان بووە.
فڕۆكەی ئێف ـ ٥ لەوڵاتی ئەمریكا دروست كراون و ئەو فڕۆكانە لەسەردەمی دەسەڵاتدارییەتی محەممەد رەزا شا لەئەمریكا كڕدراون.