کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەماوەی پێنج رۆژدا زیاتر لە ٦٠ هاووڵاتیی عەرەبی ئەهوازی لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر كراون

15:13 - 4 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەماوەی پێنج رۆژدا لەناوچەكانی ئەهواز ٦٠ هاووڵاتیی عەرەبیان دەسبەسەر كردووە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، زۆربەی ئەو هاووڵاتییە عەرەبانەی كە دەسبەسەر كراون خەڵكی ناوچەی حی ئەلسوورەی ئەهوازن.
چالاكانی عەرەبی ئەهوازی رایانگەیاندووە، لەناو ئەو ٦٠ كەس دەسبەسەركراوەدا ١٥ قوتابیش وەبەر چاو دەكەوێ‌.
هێزە ئەمنیەتییەكان بێ‌بوونی موڵەتی قەزایی لە چەندین ناوچەی ئەهواز چوونەتە ناو دووكانەكان و هاووڵاتیانیان دەسبەسەر كردووە.
بەپێی دوایین ئاماری چالاكانی مافی مرۆڤی ئەهوازی، زیاتر ٢٨٩ كەس لەچالاكانی عەرەب لەلایەن هێزەئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە دەسبەسەر كراون.