کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناو بردنی زبڵ و ئاشغاڵەكانی شاری قوروە قەیرانێكی چارەسەر نەكراو

23:03 - 14 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: لەشاری قوروە لەناوبردنی زبڵ زۆر بەشێوەیەكی ناستاندار ئەنجام دەدرێت و كارخانەی بازیافتی زبڵ و ئاشغاڵی ئەو شارە هیچ كاراییەكی نەماوە.
زبڵ و ئاشغاڵەكانی شاری قوروە لەنزیك شار لەناو دەبردرێن و ئەمە لەحاڵێكدایە كە پێویستە ئەو شوێنە نزیك بە دوو كیلۆمیتر لەشوێنی ئاوەدانی و نیشتەجێ‌بوون دوور بێت.
شارەزایانی بواری تەندروستی پارێزگای كوردستان لەو باوەڕەدان، كە لەناو بردنی زبڵەكانی شاری قوروە بەشێوەی ناستاندار و ناتەندروست مەترسیی بۆ سەر ژێنگە و سڵامەتی هاووڵاتیان هەیە.
یەكێك لەدانیشتوانی شاری قوروە بەهەواڵدەریی ایلنای راگەیاندووە، لەماوەی یەك ساڵی رابردوودا ئێمە هیچ ئاسایشێكمان نەبووە و ئەو دووكەڵ و بوونەی كە لەئەنجامی سووتاندنی زبڵ و ئاشغاڵەكان دروست بووە، ژیانمانی تێك داوە.

لەشاری قوروە كارخانەیەك بەناوی بازیافتی زبڵ هەیە، بەڵام ئەو كارخانەیە تەنیا وەكوو هەڵگری ناوی بازیافت ماوەتەوە و هیچ كاری و خزمەتگوزارییەكی ئەنجام نەداوە.
شارستانی قوروە یەكێك لەشارستانەكانی پارێزگای كوردستانە وبەپێی دوایین سەرژمێرییەكان رێژەی دانیشتوانەكەی زیاتر لە ١٥٠ هەزار كەسە.