کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەی ئاڵەشینی بۆكان هەڵواسینی تراكت لەلایەن سپای پاسدارنەوە ناڕەزایەتیی خەڵكی لێ‌كەوتۆتەوە

23:54 - 7 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: هێزەكانی سەر بە سپای پاسدارنی رێژیمی ئێران لەشاری بۆكان لە ژێر ناوی ئوردوو چوونەتە دەورووبەریی بەنداوی نەورۆزلوو و لەبەشێكی بەرچاوی ئەو ناوچەیە تراكتی رێژیمیان هەڵواسیوە و دروشمی پێوەندیدار بە رێژیمیان نووسیوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو هێزانە لەكاتی مانەوەیاندا ژیان و ئاسایشی خەڵكی ئەو ناوچەیان تێكداوە و هەروەها ژینەگەشیان پیس كردووە.
ئەو هەوڵەی هێزەكانی پاسدارانی رێژیم بێ‌زاری و تووڕەیی بەشێك لەدانیشتوانی ناوچەی ئاڵەشینی لێكەوتۆتەوە و سەرجەم ئەو تراكت و پوستێرانەیان لێكردۆتەوە و فڕێیان داون.
دانیشتوانی ئەو ناوچەیە لەو باوەڕەدان، هێزەكانی رێژیم هەر چەند جارێك لەژێر ناوی جواروجۆردا دێنە دەورووبەریی بەنداوی نەورۆزلوو و هێمنی ئەو ناوچەیە تێك دەدەن.