کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەی ورمێ‌دەستڕێژی لەكۆڵبەران و كاسبكارانی كورد كرا

16:05 - 11 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: هێزە نیزامییەكانی رێژیمی ئێران كاسبكار و كۆڵبەرانی كوردیان لەناوچەی دەشتی ورمێ‌دایە بەر دەستڕێژی گوللە و دەستیان بەسەر كەلوپەلەكانیاندا گرت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، هێزە نیزامییەكان دەستیان بەسەر كەلوپەلی كاسبكارانی كوردی ئاوایی بەرەسوو لەناوچەی دەشتی ورمێدا گرت.
هەر لەو پێوەندییەدا ١٥ سەر ئەسبی كاسبكارانی كوردیش بەدەستی هێزە نیزامییەكان بەكوشت چوون.
لەلایەكی دیكەوە چەند رۆژ لەمەوبەریش ژمارەیەك ئەسبی بارهەڵگری كاسبكارانی ناوچەی نەوسوودیش بەدەستی هێزەكانی سەر بە پاسگای پەروینی بەكوشت چووبوون.
رێكەوتی ٩ی جۆزەردان١٥ سەر ئەسبی بارهەڵگەری كاسبكاران لەلایەن هێزەكانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە پاسگای پەروینیی ناوچەی ئاوەزنێ سەربە شاری نەوسوود، بەكوشت چوون و ژمارەیەكی بەرچاو لە كەلوپەلی كاسبكارانیش دەستی بەسەردا گیرا.
كۆڵبەر و كاسبكارانی كورد بەبەردەوامی رایانگەیاندووە، ئێمە تەنیا بۆ بژێوی ژیانی رۆژانەی بنەماڵەكانمان دەستمان داوەتە ئەو پیشە پڕ لەمەترسیە و وتووشیانە: ئەگەر كارێكی شیاوتر هەبێت، واز لەپیشەی كۆڵبەری و كاری سەر سنوور دێنین.