کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەناوچەی چاڵدوران رۆچوونی زەوی بووە هۆی داڕووخانی ٢٠ خانوو

23:19 - 12 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەدوو ئاوایی سەر بە شارستانی چاڵدوران ٢٠ خانوو بە هۆی رۆچوونی زەوییەوە داڕووخان.

لەئاواییەكانی مەخموور و بڵبچی سەر بەشارستانی چالدوران لەئەنجامی بارینی بارانی زۆر و رۆچوونی زەوییەوە ٢٠ خانوو بەتەواوەتی رووخان و ژمارەیەكیش لەماڵەكان خەسارییان پێ‌گەیشت.
هەواڵدەریی ئیرنا بڵاوی كردەوە، ئەو رۆچوونی زەوییە خەساری گیانی بەدواوە نەبووە، بەڵام نزیك بە لەسەدا چلی بیناكانی ئەو دوو گوندە و بەشێكی دیكەی ناوچەی چاڵدوران خەسارییان پێ‌گەیشتووە.
هەر لەو پێوەندییەدا تەرزەش خەسارێكی بەرچاوی بە سەد و پەنجا هێكتار لە بەر و بوومی وەرزێرانی ناوچەی چاڵدوران گەیاندووە.
لەچاڵدوران لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا ١٤٧ میلیی میتر باران باریوە و بە هەشتەمین شار لەچاو شارەكانی دیكەی ئێران دێتە ئەژمار كە ئەو رێژەیە لەباران گرتوویەتەوە.

ئەو خەسارەی كە بە وەرزێران گەیشتووە بە دە میلیارد تمەن مەزەندە كراوە.