کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەنەبوونی ستادی تەبلیغاتییەوە هەتا كورتە نامەی بەشداریی نەكردن لەهەڵبژاردنەكان لە بۆكان و كەنگاوەر

23:31 - 13 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ژمارەیەك لەپاڵێوراوان لەشارستانی كەنگاوەر لەپارێزگای كرماشان لەگەڵ پێشوزای ساردی خەڵكی بەرەوروو بوونەتەوە و لەشاری بۆكانیش كورتەنامەی بەشداریی نەكردن لەهەڵبژاردنەكان بۆ هاووڵاتیان نێردراوە.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، لەشاری كەنگاوەر لەپارێزگای كرماشان پاڵێوراوەكانی شانۆگەری هەڵبژاردنی سەركۆماریی لەگەڵ پێشوازی سارد بەرەوروو بوونەتەوە و لەو ٨ پاڵێوراوە تەنیا یەك كەسیان بنكەی تەبلیغاتی لەو شارە كردۆتەوە و ئەویش كەسێكی ئەوتۆ سەردانی ناكات.
خەڵكی شاری كەنگاوەر سەرەڕای دانی بەڵێنی پێیان، ئامادە نەبوونە نوێنەرایەتی ستادە تەبلیغاتییەكان بگرنە ئەستۆ.
لەشاری بۆكانیش بەكورتەنامە هاووڵاتیان ئاگادار كراونەتەوە كە بەشداریی هەڵبژاردنەكان نەبن و لەرۆژی دەنگداندا لەماڵەوە نەیەنە دەرێ‌.

ئەو كورتە نامانە لەلایەن ئەندامانی حیزبی دێمۆكراتەوە بۆ زیاتر لە دوو هەزار كەس لەشاری بۆكان بەرێ‌كراوە.
لەلایەكی دیكەوە لاوانی شاری بۆكان لەگەڵ بەڕێوەبەرانی یەكێك لەبنكە تەبلیغاتییەكان تووشی كێشە بوون و ئەو بەڕێوەبەرانە لەترسان بۆماوەی زیاتر لە دوازدە كاتژمێر ستادە تەبلیغاتییەكەیان داخست.