کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەهەرێمی كوردستان سیمینارێك لەژێر ناوی \"كوردستانی رۆژهەڵات بەرەو داهاتوو\" بەڕێوە چوو

22:48 - 18 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: ١٨رێكخراوی مەدەنیی كوردستانی رۆژهەڵات سیمینارێكیان لەژێر ناوی كوردستانی رۆژهەڵات بەرەو داهاتوو لەشاری سلێمانیە بەڕێوە برد.


بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٨ی جۆزەردان سیمیناری كوردستانی رۆژهەڵات بەرەو داهاتوو لەشاری سلێمانی لەلایەن ١٨ رێكخراوی مەدەنیەوە لەدوو پانێلدا بەڕێوە چوو.
ئەو دوو پانێلە بریتی بوون لە: گرینگی پێكهێنانی گوتارێكی هاوبەش لەنێوان حیزبەكانی كوردستانی رۆژهەڵات و بارودۆخی كوردستانی رۆژهەڵات و رۆڵی حیزبە كوردییەكان لەداهاتووی ئێراندا.

ئەو رێكخراوانە پێكهێنەری سیمینارەكە بوون:

ـ یەکیەتیی خوێندكارانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ـ یەکیەتیی لاوانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران

ـ یەکیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستانی ئێران


ـ كۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات

ـ رێكخراوی ئاسۆی ژنی كورد

ـ كۆمیتەی ژنانی یەکیەتیی دێمۆكراتی كوردستان

ـ كۆمیتەی ئافرەتانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

ـ یەکیەتیی ژنانی دێمۆكراتی كوردستان

ـ یەکیەتیی نەتەوەیی خوێندكارانی كورد


ـ كۆمەڵەی خوێندەوارانی رۆژهەڵات

ـ رێكخراوی خوێندكارانی پێشڕەوی كۆمەڵەی زەحمەتكێشانی كوردستان

ـ كۆمیتەی خوێندكارانی سازمانی خەباتی كوردستانی ئێران

ـ كۆمیتەی خوێندكارانی یەکیەتیی دێمۆكراتی كوردستان ناوەندی لاوانی پێشڕەو

ـ كۆمەڵەی لاوانی رۆژهەڵات

ـ یەکیەتیی لاوانی دێمۆكراتی رۆژهەڵاتی كوردستان

ـ ناوەندی لاوانی خەباتی كوردستانی ئێران

ـ كۆمیتەی لاوانی یەکیەتیی دێمۆكراتی كوردستان