کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەئوستانی كرماشان هەڕەشە لەسەربازان، لەئەگەری بەشداریی نەكردنیان لەهەڵبژاردنەكاندا كراوە

16:32 - 24 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: لەپادگانی ئیسلام ئاباد لەئوستانی كرماشان بە سەربازەكان راگەیەندراوە، ئەگەر لە هەڵبژاردنەكاندا بەشداریی نەكەن، لەگەڵ ئیزافە خزمەت و سزا بەرەوروو دەبنەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەماڵپەڕی كوردستان میدیا، فەرماندەكانی پادگانی ئیسلام ئاباد وێڕای هەڕەشە كردن لەسەربازان پێشیان وتوون، دواتر چاو لەشناسنامەكانیان دەكەن و پێویستە مۆری دەنگدانی پێوە دیار بێت.
لەسەرلەبەیانی رێكەوتی 24‌ی جۆزەردانەوە پڕۆسەی دەنگدان بۆ شانۆی سەركۆماریی لەئێران دەستی پێكردووە و ئەمە لەحاڵێكدا بەشێك لە خاوەن راكان لەو باوەڕەدان، ئەوە تەنیا شانۆ سازییە و رێژیمی ئێران لەمێژە مۆرەی خۆی دەسنیشان كردووە.
رێژیمی ئێران لەچەندین رێگای جۆراوجۆرەوە لەهەوڵی راكێشانی خەڵكی بۆ سەر سەندووقەكانی دەنگدان دایە.

پێشتریش لەشاری سنە ناوەندە نیزامییەكان بەچەكدارەكانیان وتبوو، دەبی شناسنامەكانیان هەتا دوای هەڵبژاردنەكان تەحویلی بەرپرسەكانیان بدەن.