کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

لەگۆڕستانی پێرلاشێز رێوڕەسمێک بەبۆنەی ساڵڕۆژی شەهید كرانی د. قاسملوو بەڕێوە دەچێت

14:38 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: بەبۆنەی ٢٤مین ساڵڕۆژی شەهید كرانی د. قاسملوو رێوڕەسمێك لە گۆڕستانی پیرلاشێز لەپاریس بەڕێوە دەچێت.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئەو رێوڕەسمە دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٢ی پووشپەڕ ( ١٣ی ژووئییە) بەڕێوە دەچێت.
ئامادە بوان پێویستە لەو رۆژەدا لەبەر دەرگای سەرەكیی گۆڕستانی پێرلاشێز كۆ ببنەوە.