![](/weney-mallperr/5174.jpg)
كوردستان میدیا: ئەندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیس وتی: بە هۆی كەمی دەرمانی بێهۆشی و گرانی نرخەكانیان، لەنەشتەرگەرییەكان لەدەرمانی بێكەڵك و ناستاندارد كەڵك وەردەگیرێت.
حەمید رەزا عەزیزی وتی: بەشێكی زۆر لەپزیشكەكان دەرمانی هالوتانیان جێگرەوەی دەرمانە بێهۆشییەكان كردووە و ئەو دەرمانەش مەترسیی نەخۆشی جۆراوجۆری بۆ سەر هاووڵاتیان هەیە.
ئەندامی كۆمیسیۆنی بێهداشت و دەرمانی مەجلیس ئەوەشی خستەروو، هەنووكە بۆ هۆی گەمارۆكان هێندێدەرمان لەئێران زۆر بەئەستەم دەست دەكەون و ئەگەریش هەبێت نرخەكەی زۆر گران و كڕینەكەی كاری هەموو كەس نیە.
ئێستاكە لەئێران نەخۆشخانە و دەرمانگەكان لەگەڵ كەمی 300 جۆری دەرمان بەرەو روون و رێژیمی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا وەڵامدەر نیە.
بەرپرسی كۆمیسیۆنی كاروباری دەرمانخانەكان لەوتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ئیسنا وتبووی، قەیرانی دەوا و دەرمان لەچەند مانگی داهاتوودا دەچێتە قوناغێكی ئەستەمترەوە.