![](/weney-mallperr/4910.jpg)
كوردستان میدیا: لەئەنجامی ئاگركەوتنەوە لەكەمپی کوردە ئاوارەكانی سووریە لەپارێزگای دهوك ٢منداڵ گیانیان لەدەست دا و ٢هاووڵاتیی دیكەش بەشێك لەجەستەیان سووتا.
شەوی سێشەممە رێكەوتی ٧ی جۆزەردان كاتژمێر ١٢ی شەو ژمارەیەك خێوەت لەئاگردا سووتان و لەئەنجامدا ٢منداڵ بەهۆی زۆری پلەی سووتانەكەیان گیانیان لەدەست دا و ژن و مێردێكیش بە توندی بریندار بوون.
سایتی رووداو بڵاوی كردەوە، هەتا ئێستا هۆكاری سووتانی ئەو خێوەتانە نەزانراوە و راشیگەیاندووە، حەفتەیەك لەمەوبەریش خێوەتێكی دیكە لەكەمپی دومیز لەئاگردا سووتا.
كەمپی دومیز شوێنی كوردە ئاوارەكانی سووریەیە و لەپارێزگای دهوك لەهەرێمی كوردستان هەڵكەوتووە و نزیك بە ٧٠هەزار ئاوارەی تێدا دەژی.
هەر چەندە حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەپێی توانا خزمەتگوزاری بۆ ئەو ئاوارانە جێبەجێكردووە، بەڵام دانیشتوانی كەمپەكە داوای خزمەتگوزاری زیاتر دەكەن.