كوردستان میدیا: دوو هاووڵاتیی مەریوانی لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانی شاری مەریوانەوە دەستڕێژییان لێكرا و لەئەنجامدا هەر دووكیان بەتوندی بریندار بوون.
رێكەوتی ١٥ی بانەمەڕ دوو هاووڵاتیی مەریوانی بەناوەكانی حەبیبوڵڵا محەممەدی و بێهرووز ئەحمەدی كە بە ماشێن دەیانهەویست بەرەو مەریوان بگەڕێنەوە لەلایەن هێزەكانی سەر بە بازگەی پشكنینی هێزی ئینتزامیی رێژیم لەنزیك مەریوان درانە بەر دەستڕێژ.
هەر لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی هراناش بڵاوی كردۆتەوە، ئەو دوو هاووڵاتییە كوردە گوللەیەكی زۆریان وەبەر كەوتووە.
لەلایەكی دیكەوە رۆژی شەممە رێكەوتی ١٤ی بانەمەڕ نەبی عەبدوڵڵاهی، مەهدی عەبدوڵڵاهی خەڵكی ئاوایی بانەوەر و ساڵح ساڵحی خەڵكی ئاوایی سەركرانی پاوە لە جادەی ساوە ـ تاران لەلایەن هێزە ئینتزامییەكانەوە درابوونە بەر دەستڕێژ و لەنجامدا نەبی عەبدوڵڵاهی خەڵكی بانەوەری شاری پاوە گیانی لێئەستێنرابوو.
هەر لەئەنجامی ئەو دەستڕێژییەدا مەهدی و ساڵحیش بەتوندی بریندار كران.
ئەو دەستڕێژییە لە ماشێنی ئەو سێهاووڵاتییە كوردە لەحاڵێكدا بووە كە هیچ كەلوپەلێكیان پێنەبووە و لەحاڵی تێپەڕین بە جادەی ساوە ـ تاراندا بوونە.