کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مامۆستایەك لەشاری شنۆ دەسبەسەر و رەوانەی گرتووخانە كرا

16:40 - 29 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: خوێندكارێكی كارناسیی باڵای مافە نێودەوڵەتییەكان و مامۆستای یەكێك لە قۆتابخانەكانی شاری شنۆ حوكمی سێ‌ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵی ماڵپەڕی كوردستان میدیا، ئازاد رەسووڵ نژاد لەلایەن حیراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی شاری شنۆوە بانگهێشت و پاش خۆناساندن، دەسبەسەر و بۆ تێپەڕاندنی حوكمەكەی رەوانەی زیندانی ئەو شارە كراوە.
بەپێی دوایین زانیارییەكان ئەو مامۆستا كوردە لەحیراسەتی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنان، لەلایەن هێزە ئەمنیەتییەكانەوە دەسبەسەر و بۆ گرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری شنۆ راگوێزراوە و رێكەوتی 28‌ی بانەمەڕ رەوانەی گرتووخانەی ئەو شارە كراوە.

ئەو هاووڵاتییە كوردە پێشتریش لەگرتنگەی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری ورمێ‌دەسبەسەر بوو و لەمانگی رێبەندانی ساڵی ١٣٩١دا بەدانانی وەسیقەی ٧٠میلیۆن تمەنی ئازاد كرابوو.

ئازاد رەسووڵ نژاد دواتر لەلایەن باهونەر دادوەری دادگای ئینقلابی شاری شنۆوە بە تۆمەتی هاوكاری لەگەڵ یەكێك لە حیزبە كوردییەكان، حوکمی سێ‌ساڵ زیندان و دەركردن لەئیدارەی پەروەردە و بارهێنای بەسەردا سەپا.

لەلایەكی دیكەوە رەسووڵ نژاد لەدرێژە دان بە خۆێندنیش بێبەش كراوە.