کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ململانێی کۆنگرە و کۆشکی سپی لەسەر گەمارۆ داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران

15:12 - 27 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: لە حاڵێکدا ئوباما هەڕەشەی کردووە کە هەر جۆرە گەڵاڵەی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران لەلایەن کۆنگرەوە ڤێتۆ دەکات، کۆنگرەی ئامریکا جەختی لە سەر قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران کردووە.

بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، بە نزیک بوونەوە بە کاتی دەرخستنی گەڵاڵەی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران، ژمارەیەکی بەرچاو لە ئەندامانی دێموکرات و کۆماریخوازانی کۆنگرە پێشوازییان لێکردووە و باراک ئوباما، سەرکۆماری ئامریکا هەڕەشەی کردووە کە هەر جۆرە گەڵاڵەی قورستر بوونی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران ڤیتۆ دەکردرێت.

پێشتر راپۆرتێک بڵاوکرایەوە لەسەر ئەوەیکە مارک کرێک سێناتۆری کۆماریخواز و رابرت مێنندز سێناتۆری دێموکرات، دوایین ئاڵوگۆڕەکانی گەڵاڵەی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران هەتا رێکەوتی ١٠ی رێبەندانی ١٣٩٣ی هەتاوی، بە کۆنگرە دەدەن.

ئەمە لە حاڵێکدا کە پێشریش، کۆشکی سپی چەند جار سەبارەت بە گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لەلایەن کۆنگرەوە هوشداری دابوو، بەڵام هەنوووکە بە قووڵ بوونەوەی کێشەکانی کۆنگرە و کۆشکی سپی، ئووباما بە فەرمی هەڕەشەی کردووە کە هەر جۆرە گەڵاڵەی قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران، ڤێتۆ دەکات.

هەڕەشەی ڤێتۆی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران لەلایەن باراک ئووباماوە لە حاڵێکدایە کە گەڵاڵە دارێژەرانی قورستر کردنی ئەو گەمارۆ ئابوورییەی دژی رێژیمی ئیسلامیی ئێران، رایانگەیاندووە کە بە دەنگی یەکلایی کۆنگرە نزیک بوونەتەوە.

مارک کرێک و رابرت مێنندز جەختیان کردوەتەوە کە سەرەڕای گەڵاڵەی دارێژراو بۆ کۆنگرە لە هەمبەر قورستر کردنی گەمارۆ ئابوورییە داسەپاوەکانی دژی رێژیمی ئێران، لە هەوڵی ئەوەدان کە لە یاسای نوێدا، هەر جۆرە رێکەوتنێکی تایبەت بە بەرنامەی ناوکی ئێران، ببەستنەوە بە بڕیاری کۆنگرەوە.