کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێكی تەمەن ٢ساڵان لەرووباری \"پردانان\" لە پیرانشار خنكا

17:53 - 14 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: منداڵێكی تەمەن ٢ ساڵەی خەڵكی پیرانشار بە هۆی كەوتنە ناو رووباری پردانان گیانی لەدەست دا.

رێكەوتی ١٣ی بانەمەڕ بنەماڵەیەكی پیرانشاری بەمەبەستی سەیران چووبوونە دەورووبەری رووباری پردانان و لەئەنجامدا منداڵە تەمەن دوو ساڵەكەیان كەوتبووە ناو ئەو رووبارە و بەهۆی زۆر بوونی ئاوەكە خنكاوە.
ماڵپەڕی زریان بڵاوی كردەوە، تەرمی ئەو كچە ٢ساڵەیە دوای دوو كاتژمێر لەلایەن هاووڵاتیانەوە لە ئاو دەرهێنرابووە.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٤ی بانەمەڕیش منداڵێكی تەمەن ٤ساڵان لەئاوایی درودی سەربە شاری شنۆ بە ناوی شیوا فەرخی شاهوانە كچی خەلیل بەهۆی كەوتنە ناو رووبارێكەوە گیانی لەدەست دابوو.