کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

منداڵێكی ٤ساڵان لە ئاواییەكی سەربە شاری شنۆ لە ئاودا خنكا

15:30 - 5 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: منداڵێكی تەمەن ٤ساڵان لەئاوایی درودی سەربە شاری شنۆ بەهۆی كەوتنە ناو رووبارێك كە بە ناو ئاواییەكەدا تێپەڕ دەبێت، خنكا.
رۆژی چوارشەممە رێكەوتی ٤ی بانەمەڕ شیوا فەرخی شاهوانە كچی خەلیل خەڵكی ئاوایی درودی شنۆ بەهۆی كەوتنە ناو رووبارێكەوە گیانی لەدەست دا.
تەرمی شیوا دوای دوو كاتژمێر لەلایەن خەڵكی ئاوایی درودەوە لە ئاو دەرهێنراوەتەوە.
هەر لەو پێوەندییەدا ماڵپەڕی شنۆش ئەو هەواڵەی پشت راست كردۆتەوە.
لەماوەی ١٠ رۆژی رابردووە هەتا ئێستا ٣ هاووڵاتیی كورد لەرووبارەكانی كوردستانی رۆژهەڵاتدا خنكاون كە بریتین لە: موسلێح لە بەنداوی گاڕان لە مەریوان، دیاكۆ سوور لە تاڤگەی شەڵماش و مێرمنداڵێكی تەمەن ١٥ ساڵ لەرووباری زەنگباری ماكۆ.