کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

موجاهدینی خەڵق لە كەمپی لیبرتی بەغدا، بوردمان كران

22:14 - 25 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: كەمپی لیبرتی كە شوێنی نیشتەجێ‌بوونی ئەندامانی موجاهدینی خەڵقە، مووشەك باران كرا.


دوانیوەڕۆی رۆژی شەممە رێكەوتی ٢٥ی جۆزەردان هێرشێكی بەربڵاو بە مووشەك كرایە سەر ئەندامانی موجاهدین و لەئەنجامدا ژمارەیەك كوژرا و برینداری لێكەوتەوە.
ژمارەی كوژران و بریندارەكان بەپێی زانیاری سەرچاوە هەواڵییەكان جیاوازن و لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی فەرانسە بڵاو كردۆتەوە، لەئەنجامی ئەو مووشەك بارانەدا سێ‌كەس كوژراون و ١١ی دیكەش بریندار بوون.
لەلایەكی دیكەوە ماڵپەڕی خەندان بڵاوی كردۆتەوە لەئەنجامی ئەو مووشەك بارانەدا ١٣ ئەندامی موجاهدین كوژراون.
كەمپی لیبرتی لە باكووری رۆژهەڵاتی بەغدا هەڵكەوتوەە و شوێنی نیشتەجێ‌بوونی ئەندامانی موجاهدینە و ئەو كەمپە پێشتریش لەمانگی رێبەنداندا هێرشی كرابوویە سەر.