کوردستان میدیا: ٢١مین کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێكخراوی UNPO له شاری ستۆکهۆلم لە وڵاتی سوئێد به به‌شداری د. عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی له UNPO به‌ڕێوه چوو.
ڕۆژی هەینی، ڕێكه‌ی ١٠ی بانەمەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی ، ٢١متن کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ڕێكخراوی UNPO له شاری ستۆکهۆلم لە وڵاتی سوئێد به به‌شداری د. عه‌لی عه‌بدیلزاده، نوێنه‌ری حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و ئه‌ندامی سه‌رۆکایه‌تی له UNPO به‌رێوه چوو.
دوای په‌سه‌ندکردنی دەستووری کاری کۆبوونه‌وه، هه‌ریه‌ک له سه‌رۆک و سکرتێری UNPO ، ڕاپۆرتی کاری خۆیان پێشکێش به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی کرد.
له‌م ڕاپۆرتانه‌دا کە پێشکەش کران، باسێکی گرینگ له سه‌ر کار و چالاکییه‌کایی ڕێكخراوی UNPO دوای کۆبوونەوەی بیستەم کرا.
له‌به‌شێکی‌تری ڕاپۆرته‌کاندا ئاماژە بەوە درابوو که ڕێكخراوی UNPO له ئاستی پارلمانی ئو‌وروپا و ڕێكخراوه‌کانی‌تری جیهانیدا به شێوه‌یه‌کی با‌ش پێشوازی لێ ده‌کرێت و ئه‌همیه‌تێکی زۆر به داواکاریه‌کانی ده‌درێت.
دوای باس و په‌سه‌ندکردنی ڕاپۆرته‌کان، به‌شێکیتری کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی ته‌رخان کرابوو بۆ باس له سه‌ر کار و تێکۆشانی چه‌ند مانگی داهاتوو و له‌م به‌شدا چه‌ندین پێشنیاری گرینک خرانه به‌رباس و بریار بۆ به‌رێوه‌بردنیان درا.
دوای باسەکانی په‌یوه‌ندیدار به کار و چالاکییه‌کان، ڕاپۆرتی به‌شی ماڵی خرایه به‌ر باس و هه‌ڵسه‌نگاندن. هەر لە باسەکانی پێوەندیدار به دۆخی ماڵی، باسێکی گرینگ له سه‌ر هه‌ق و ئابوونەی (مه‌بله‌خی) ئه‌ندامه‌تی کرا.
بەشێکی دیکەی کاری کۆبوونه‌وه‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆکاتی بۆ باس و بریاردان له سه‌ر داواکاری به ئه‌ندام‌وه‌رگرتنی چه‌ند لایه‌نه‌یک بوون.
شایه‌نی ئاماژپێدانه که دوای باس و هه‌رڵسه‌نگاندنێکی زۆر، چەند هەرێمێکی نوێ وه‌ک ئه‌ندام وه‌رگیران.
کۆتایی کاری کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆکایه‌تی بۆ باس له سه‌ر کۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی سه‌رۆکایه‌تی و کۆنگره ته‌رخان کرابوو.
شایه‌نی باسە، کە کۆبوونەوەی ئەم جارەی ده‌سته‌ی سه‌رۆکایه‌تی هاوکات بوو لەگەڵ ٢٥مین ساڵڕۆژی دامەزراندنی ڕێكخراوی UNPO و بەم بۆنەیەوە شەوئاهەنگێک بۆ رێزڵینان لە کار و خەباتی ٢٥ساڵەی UNPO رێکخرابوو.
لەو شەوە ئاهەنگەدا نوێنه‌ری کۆمیتەکانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران و یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سوئێد لەم شەوئاهەنگەدا ئامادەبوون.