کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەرگی گوماناوی دادوەری لێکۆڵینەوە لە بارەی رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوە تێرۆریستییەکانی ئامیا

13:45 - 1 رێبەندان 2714

کوردستان میدیا: ئەو دادوەرەی کە دەوڵەتی ئارژانتینی بە چاوپۆشی لە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ناوەندی جولەکەکان لەم وڵاتە تاوانبار کردبوو، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی خۆی لەدەست دا.

بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییە نێودەوڵەتییەکان، شەوی یەکشەممە رێکەوتی ٢٨ی بەفرانباری ١٣٩٣ی هەتاوی، جەنازەی ئالبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی تەقینەوە لە ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین (ئامیا)، لە حاڵیکدا بڕیار بوو کە چەند کاتژمێر دواتر لە پارلەمان سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا کە گەورەترین کردەوەی تێرۆریستیی مێژووی ئارژانتینە، چەند وتەیەک بخاتە بەر باس، دۆزرایەوە.

11850.jpg

ئەو دادوەرەی کە دەوڵەتی ئارژانتینی بە چاوپۆشی لە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا لەم وڵاتە تاوانبار کردبوو،چەند کاتژمێر پێش ئامادە بوون لە پارلەمان بۆ روونکردنەوەی ئیدعاکانی خۆی، بە شێوەیەکی گوماناوی گیانی خۆی لەدەستدا.

دادوەرەی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ئامیا ، سەرکۆماری ئارژانتین، کریستیان فێرناندێزی بەوە تاوانبار کرد بوو کە لە سەردەمی سەرکۆماری مەحموود ئەحمەدی نژاد دەستی لە شاردنەوەی رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تیرۆریستی ئامیادا هەبووە.

ئاڵبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی ئامیا کە بەرپرسی لێکۆڵینەوە سەبارەت بە رۆڵی رێژیمی ئێران لە کردەوەی تێرۆریستیی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتینی لە ئەستۆ بوو، رێژیمی ئیسلامیی ئێرانی بە پشتیوانی ماڵی لە تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین کردبوو و خوازیاری گرتن و دەستبەسەرکردنی ژمارەیەک لە رێبەرانی رێژیمی ئیسلامیی وەک موحسێن رەزایی، عەلی ئەکبەرهاشمیی رەفسەنجانی، عەلی‌ئەکبەر ویلایەتی و سەردار ئەحمەد وەحیدی لەلایەن پۆلیسی نێودەوڵەتی (ئینتێرپۆل) کرد بوو.

ئەم دادوەرە، سەرکۆماری ئارژانتین، کریستیان فێرناندێز و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەم وڵاتەی، هێکتور تیمەرمەنی تاوانبار کردبوو کە لە بەرانبەرمامەڵەی نەوتی لەگەڵ رێژیمی ئێران و باشترکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەم رێژیمە، رێکەوتنی لەگەڵ رێژیمی ئێران کردووە و لە هەوڵی ئەوە دانە کە رۆڵی رێژیمی ئێران لەگەڵ حیزبووڵـڵای لوبنان کە ئەم کردەوە تێرۆریستییەیان ئەنجام داوە، بیشارنەوە.

سەرکۆمار و وەزیری کاروباری دەرەوەی ئارژانتین هەروەها لەلایەن دادوەر نیسمان تاوانبار کرابوون کە لە هەوڵی ئەوەدا بوونە حوکمی دەستبەسەرکردنی ٥ کەس لە رێبەرانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران کە دەستیان لەو کردەوەی تێرۆریستیی بۆئنێس ئایرێسدا بووە، هەڵێوەشێننەوە.

بەپێی راپۆرتە بڵاو کراوەکان، چەند کاتژمێر پێش ئەوەیکە ئاڵبێرتۆ نیسمان، دادوەری دۆسیەی تەقینەوەی ئارژانتین (ئامیا) لە کۆبونەوەی نائاسایی پارلمانی ئارژانتین، سەبارەت بە تۆمەتێک کە وەپاڵ سەرکۆماری ئەم وڵاتەی دابوو، ئامادە ببێت و روونکردەوە بدات، کە جەنازەکەی لە ماڵی خۆیدا دۆزرایەوە.

11852.jpg

میدیاکانی ئارژانتین رایانگەیاند کە ئەو دادوەرە چەند گولـلەی وێکەوتووە و لە ئەنجامدا گیانی لە دەست داوە.

تەقینەوەی ناوەندی جولەکەکانی ئارژانتین ئەو کردەوەی تێرۆریستییەیە کە رێکەوتی ٢٧ی پووشپەڕی ١٣٧٣ی هەتاوی، کە لەو رووداوەدا ٨٥ هاووڵاتیی جولەکە گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٣٠٠ کەسیش بریندار بوون.

پاش ئەم رووداوە تێرۆریستییە، رێژیمی ئێران ٣ جار لەلایەن دەوڵەتی ئارژانتین بە تۆمەتی دەستێوەردان لەو رووداوە مەحکووم کراوە.

پاش ١٣ ساڵ لەم رووداوە تێرۆریستییەی ئامیا، دادوەری گشتی ئارژانتین خوازیاری حوکمی دەستبەسەرکردنی ٩ کەس وەک عەلی‌ئەکبەری هاشمیی رەفسنجانی و عەلی‌ئەکبەری ویلایەتی لەلایەن پۆلیسی نێونەتەوەیی بڕایەوە و ئینتێرپۆلیش ٦ کەس لەم کەسانەی وەک عەلی فەلاحیان (وەزیری ئیتلاعاتی کاتی رێژیمی ئیسلامی)، موحسێن رەزایی (فەرماندەی کاتی گشتی سپای پاسدارانی رێژیمی ئیسلامی)، ئەحمەدرەزا ئەسغەری (سەرۆکی پێشووی باڵوێزخانەی رێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ئارژانتین)، ئەحمەد وەحیدی (فەرماندەی پێشووی هێزی تایبەتی قودسی سپای پاسداران)، موحسێن رەبانی (راوێژکاری فەرهەنگی پێشووی باڵوێزخانەی رێژیمی ئیسلامی ئێران لە ئارژانتین) و عوماد مەغنییە (بەرپرسی کاتی ستادی ئوپراسیۆنی تایبەتی حیزبوواڵـڵای لوبنان)حکوومی دەستبەسەرکردنی دەرکردن.