کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

مەسعوود شەمس نژاد پارێزەری كورد، بە دانانی وەسیقە ئازاد كرا

23:38 - 26 جۆزەردان 2713

كوردستان میدیا: مەسعوود شەمس‌نژاد پارێزەری كوردی خەڵكی ورمێ دوای تێپەڕینی زیاتر لە یەك مانگ لەگیرانی، بە دانانی وەسیقەی ١ میلیارد تمەن، لەگرتووخانەی ورمێ بەشێوەی كاتی ئازاد كرا.


ئاژانسی هەواڵدەریی كوردپا بڵاوی كردەوە، مەسعوود شەمس نژاد دوای تێپەڕینی ٣٤ رۆژ لەدەسبەسەر كردنی، بەدانانی وەسیقە ئازاد كرا.
ناوەندە ئەمنیەتییەكانی رێژیمی ئێران ئەو پارێزەرە كوردەیان بە تاوانی وە ئەستۆ گرتنی دۆسیەی حبیبوڵڵا گوڵپەری، عەلی ئەفشارییان و حەبیبوڵڵا ئەفشاریان سێ‌زیندانیی سیاسیی كورد و هەروەها پێوەندیی گرتن لەگەڵ میدیاكانی دەرەوەی وڵاتیش، دەسبەسەر كردبوو.
مەسعوود شەمس نژاد رێكەوتی ١٨ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٩٢‌ی هەتاوی لەلایەن ‌هێزە ئیتلاعاتییەكانەوە لە شاری ورمێ دەستبەسەر كرابوو.