کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نامەی ٢٥ رێکخراوی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ بۆ رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان

14:00 - 28 خەزەڵوەر 2713

کوردستان میدیا: کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانی ئێران ــ ژنێڤ، ئەمنیستی ئینترناسیۆنال، چاودێرانی مافی مرۆڤ و ٢٢ رێکخراوی دیکە، سەبارەت بە پرسی مافی مرۆڤ نامەیەکی هاوبەشیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان نارد.


لەو نامەیەدا کە نوسخەیەکی با ماڵپەڕی \'\'کوردستان میدیا\'\' گەیشتووە ئەو ٢٥ رێکخراوە داوایان لە کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی نەتەوەی یەکگرتووەکان کردووە بڕیارنامەیەک لەسەر پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ لە ئێران، پەسند بکەن و تێیدا پرسی نەتەوەکانی ئێران، لە سێدارەدانی تێکۆشەرانی کورد بورووژێندرێ.
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٨ی خەزەڵوەری ١٣٩٢ی هەتاوی، یەکێک لە کۆبوونەوەکانی ٦٨مین دانیشتنی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بەڕێوە بچێت و تێیدا بڕیارنامەی (resolution A/C.3/68/L.57) کە تایبەتە بە پاراستن و پەرەپێدانی مافی مرۆڤ لە ئێراندا بخرێتە بەر دەنگدان.
لە نامەی ئەو ٢٥ رێکخراوەدا داوا لە کۆمەڵەی گشتیی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان کراوە ئەو بڕیارنامەیە پەسند بکەن.