کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

ناوەندەکانی بەسیجی رێژیم زەختیان خستووەتە سەر خوێندەوارانی قوتابخانەکانی بۆکان

19:50 - 17 بەفرانبار 2714

کوردستان میدیا: رێکخراوی سەربە بەسیجی سپای پاسداران لە شاری بۆکان بێ وەرگرتنی ئیزنی سەرپەرەستی منداڵانی کورد لە پەروەندەی قۆتابیان بۆ کردنەوەی دۆسیەی ئەندامەتیی بەسیج کەڵک وەردەگرن.


بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، رێکخراوی بەسیجی سەر بە سپای پاسداران لە شاری بۆکان و گوندەکانی دەورووبەری ئەو شارە، پەروەندەی قوتابیان وەردەگرن و بێ ئاگاداریی قوتابیان و سەرپەرەستەکانیان فۆرمی بەسیجیان بۆ پڕ دەکەنەوە و دەیانکەنە ئەندام..

ئەو کردەوە دزێوەی رێژیمی ئێران بووەتە هۆی کێشەی نێوان بەرپرسانی قوتابخانەکان و بەرپرسانی بەسیجی ئیدارەی فێرکردن و پەروەردەی شاری بۆکان.

بەرپرسانی بەسیج لە ئیدارەی فێرکردن و پەروەردەی بۆکان رایانگەیاندووە ئەگەر تەواوی قوتابیانی قوتابخانەکانی بۆکان و گوندەکان نەبنە ئەندامی بەسیج جێگری پەروەردەی و بەرپرسی گشتیی لەسەر کارەکانیان وەلادەنرێن.

هەتا ئێستا زۆربەی بەرپرسانی گشتیی قوتابخانەکانی بۆکان وڵامی ئەو داوایەی بەسیجی سپای پاسدارانی رێژیمی ئێرانیان نەداوەتەوە و دژایەتی ئەو بڕیارەی ئیدارەی پەروەردە و فێرکاریی بۆکان دەکەن، هەر بەو بۆنەوەسەبارەت بەو کێشەیە بەرپرسانی گشتیی قوتابخانەکانی بۆکان لە ژێر زەخت و گوشاردان.

لەو پەیوەندییەدا ناوەندەکانی بەسیجی رێژیمی زەختیان خستووەتە سەر مامۆستایانی قوتابخانەکانی پیرانشار و لە رێگای دەست و پەیوەندییەکانی بەسیج بە خوێندەوارانیان وتووە کە لە بەرامبەر ئەندامەتیی ئەواندا، بەڵێنی دانی ئیمتیاز لە داهاتوویان پێ دەدەن.

بەپێی ئەم راپۆرتە ئەم ئیمتیازانە کە باسی لە سەر دەکردرێت تێپەڕ کردنی خزمەتی ئیجباری لە ناوچەی لە دایک بووون، کەم کردنەوەی ٦ مانگ لە ماوەی خزمەتی ئیجباری، ئیمتیازی چوونە سەر کار لە داهاتوو و دابین کردنی بەستێنی لەبار بۆخوێندن لە زانکۆکان راگەیەندراوە.

بە ئەندام کردنی ئەم خوێندەوارانە لە رێکخراوی بەسیج بە بێ ئیزنی سەرپەرەست دژی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە ساڵیانێکی زۆرە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پێشێل دەکرێن.

10275.jpg


رێژیمی ئێران لە ماوەی دەسەڵاتداریی خۆیدا لەهەوڵی ئەوە دابووە کە خەڵکی کوردستان بە بیانوو و وادە و بەڵێنی ناڕاست بکاتە بەسیج بەڵام لەگەڵ دژایەتی خەڵک بەرەڕوو بووەتەوە؛ رێژیمی بۆ بەسیج کردنی خەڵک لە بنەماڵەی جاش و خۆفرۆشەکان کەڵک وەردەگرێت وچەند رۆژ پێش ئێستا لە ماڵی گارگارین یەکێک لە سەرۆک هۆزەکانی ناوچەی ئورمیە، ماوەیەکە بووەتە مۆڵگەی جاش و پاسداری رێژیم و دەست و پێوەندییەکانی رێژیم لەوێ کۆ دەبنەوە.

بە پێی ئەو راپۆرتە پاسدار عەلیپوور و هێزەکانی هەنگی مەرزیی ناوچە سنوورییەکانی ئورمیە بۆ کۆبوونەوە و هەڵخڵەتاندنی لاوان و خەڵکی ناوچەکە لە هەڵکەوتەی کۆمەڵایەتی و خێڵەکیی گارگارین کەڵک وەردەگرن.