![](/weney-mallperr/10251.jpg)
کوردستان میدیا: ناوەندەکانی سەربە بەسیج لە ماوەی رابردوودا بە وەرگرتنی ئیزنی سەرپەرەستی منداڵانی کورد لە بەڵگەنامەکانی خوێندنی قۆتابیان بۆ کردنەوەی دۆسیەی ئەندامەتیی بەسیج کەڵک وەردەگرن.
بەپێی راپۆرتی ماڵپەڕی کوردستان میدیا، دەست و پەیوەندییەکانی بەسیج بە خوێندەوارانیان وتووە کە لە بەرامبەر ئەندامەتیی ئەواندا، بەڵێنی دانی ئیمتیاز لە داهاتوویان پێ دەدەن.
بەپێی ئەم راپۆرتە کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ئەم ئیمتیازانە کە باسی لە سەر دەکردرێت تێپەڕ کردنی خزمەتی ئیجباری لە ناوچەی لە دایک بووون، کەم کردنەوەی ٦ مانگ لە ماوەی خزمەتی ئیجباری، ئیمتیازی چوونە سەر کار لە داهاتوو و دابین کردنی بەستێنی لەبار بۆخوێندن لە زانکۆکان راگەیەندراوە.
بە ئەندام کردنی ئەم خوێندەوارانە لە رێکخراوی بەسیج بە بێ ئیزنی سەرپەرەست دژی مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەکانە کە ساڵیانێکی زۆرە لەلایەن رێژیمی ئێرانەوە پێشێل دەکرێن.