![](/weney-mallperr/1780.jpg)
کوردستان میدیا: ئامارە فەرمییەکانی دەوڵەتی رێژیمی ئێران لە پارێزگای سنە، دەرخەری زیادبوونی رێژەی بێکاری و دابەزینی ئاستی داهاتی هاووڵاتییان لەو پارێزگایەن.
بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی پێوەندیدار بە بێکاری، کار و ئاستی داهاتی تاکەکان لە پارێزگای سنه لە نالەبارترین دۆخی خۆی بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران دایە.
پارێزگای سنە لە بواری بێکارییەوە پلەی سێیەمی لە ئاستی وڵاتی ئێراندا هەیە و ئامارەکان باس لەوە دەکەن رێژەی نرخی بێکاری لە پارێزگای سنە گەیشتووەتە ٢٨%.
لەو پێوەندییەدا ئاستی داهاتی دانیشتوانی پارێزگای سنە لە نیوەی رێژەی نێونجیی گشتیی وڵات کەمتر راگەیەنراوە.
لەو بارەوە پارێزگاری سنە، رایگەیاندووە: هەنووکە نرخی بێکاریی پارێزگای سنە لەلایەن دەوڵەتی ئێرانەوە لەسەدا ٢٨ راگەیەنراوە، لە حاڵێکدا ناوەندی ئاماری ئێران نرخی بێکاریی لەم پارێزگایەدا لەسەدا ١٤ راگەیاندووە.