![](/weney-mallperr/4775.jpg)
كوردستان میدیا: دوابەدوای پەسند كردنی گەڵاڵەی نرخی بەرهەمە نەوتییەكان، نرخی بەنزین لەساڵی ١٣٩٢دا ٤٣% چوونە سەری بە خۆیەوە بینی.
مەجلیسی رێژیمی ئێران گەڵاڵەیەكی لەپێوەندیی نرخی بەرهەمە نەوتییەكان لەساڵی ١٣٩٢دا پەسند كرد و بەپێی ئەو گەڵاڵەیە نرخی بەنزین و بەرهەمە نەوتییەكان لەسەدا ٤٣ بەرز بوونەتەوە.
هەواڵدەریی ئیسنا بڵاوی كردەوە، بڕیار وابوو نرخی بەرهەمە نەوتییەكان لەئێران ٣٨% چوونە سەر بەخۆیەوە ببینێت، بەڵام مەجلیس لەبری ئەوەی كە ئەو نرخە كەم بكاتەوە ٥%ی دیكەشی زیاد كرد.
كێشەی گرانی بەنزین لەئێران بۆتە قەیرانێكی زۆر گەورە و هاووڵاتیان لەو بارەیەوە زۆر ناڕازین و لە چەندین شار شوفێرەكان بەتایبەت تاكسییەكان مانیان گرتبوو.
ئەگەر لەئێران نرخی بەنزین ٣٨% چوونە سەری بەخۆیەوە بینیبا، ئەوە نرخی یەك لیتر بەنزینی سەهمیەیی نرخەكەی ٥٥٠تمەن و ئازاد یەك هەزار تمەن دەبوو، بەڵام ئێستا كە بۆتە ٤٣% نرخەكانیش جیاوازی بەخۆیەوە دەبینێت.