کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نزیکەی ١٢٠ هەزار کەس لە ئورمیە بێکارن

15:42 - 8 رێبەندان 2713

کوردستان میدیا: نرخی بێکاری لە پارێزگاکانی کوردستانی ئێران هەروا رووی لە زیادبوونە و بەرپرسانی رێژیمی ئێرانیش لەو پێوەندییەدا هیچ کاردانەوەیەکیان نییە.
هەواڵدەریی \'\'ئیسنا\'\' لە زاری بەڕێوبەری گشتیی ئیدارەی تەعاون و کار و رەفاهی کۆمەڵایەتییەوە بڵاوی کردەوە، زیاتر لە ١١٧ هەزار کەس لە پارێزگای ورمێ بێکارن.
لە ١٣٩٠ی هەتاوی نرخی بێکاری لە نێو شارەکانی پارێزگای ئورمیە، بۆکان زیاترین پلە و شنۆ کەمترین پلەی بیکارییان هەبووە.
لەو پێوەندییەدا بەگوێرەی ئامارە بڵاوکراوەکانی پێوەندیدار بە بێکاری، ئاستی کار و داهاتی تاکەکان لە پارێزگای سنه لە نالەبارترین دۆخی خۆی بە بەراورد لەگەڵ پارێزگاکانی دیکەی ئێران دایە.
پارێزگای سنە لە بواری بێکارییەوە پلەی سێیەمی لە ئاستی وڵاتی ئێراندا هەیە و ئامارەکان باس لەوە دەکەن رێژەی نرخی بێکاری لە پارێزگای سنە گەیشتووەتە لەسەدا ٢٨.
شاری جوانڕۆ سەربە پارێزگای کرماشان لە وەرزی بەهار و هاوینی ئەمساڵدا بە ٤٦.٩% (نرخی بێکار) لە نێو ٣٩٧ شاری ئێراندا پلەی دووهەمی بێکاریی هەیە.
نرخی بێکاری لە شارەکانی مەریوان ٣٠.٦%، سەرپێڵ زەهاو ٣٠.٤% و پاوە ٣٠.٢%ـە و لە ٦ مانگی سەرەتای ١٣٩٢ی هەتاویدا لە ریزی ٢٠ شاری یەکەمی ئێران لە ئاستی بێکاریدا بوون.