![](/weney-mallperr/11416.jpg)
کوردستان میدیا: نوێنەری ئامریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ناوکی، رایگەیاند کە ویلایەتە یەکگرتووەکان لە شێوەی هاوکاریی رێژیمی ئێران لەگەڵ پشکێنەرەکانی ئاژانس بێهیوا بووە.
بەپێی هەواڵدەری رویترز، رۆژی دوشەممە رێکەوتی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، رۆژێک پێش لە دەستپێکی خولی کۆتایی دانووستانەکانی ناوکی ١+٥ لەگەڵ رێژیمی ئێران لە پێوەندی لەگەڵ بەرنامەی ناوکیی رێژیمی ئیسلامی، لورا کەندی، نوێنەری ئامریکا لە ئاژانسی نێودەوڵەتی وەزی ناوکی، هاوکاریی رێژیمی ئیسلامی ئێران لەگەڵ پشکنێرەکانی ئاژانس هیوابڕ وەسف کرد.
نوێنەری ئامریکا لە ئاژانس رایگەیاندووە کە واشینگتۆن بێهیوا بووە لەوەی کە رێژیمی تاران هەتا ئێستا نەیتوانیوە لە باری لایەنە نیزامییەکانی بەرنامەی ناوکیی خۆی، بچێتە ناو دانوستانێکی بنیاتنەر لەگەڵ ئاژنسی نێودەوڵەتی.
لورا کەندی ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، نیگەرانی دەوڵەتی ئامریکای سەبارەت بە هاوکاری نەکردنی رێژیمی ئیسلامی لەگەڵ ئاژانس، بە شوورای بڕیاردەران راگەیاند.
ئەمڕۆ سێشەممە رێکەوتی ٢٧ی خەزەڵوەری ١٣٩٣ی هەتاوی، دەیەمین خولی کۆبوونەوەی دانووستانەکانی وزەی ناوکیی رێژیمی ئیڕان و ٦ وڵاتی زلهێزی جیهان (ئامریکا، فەرانسە، رووسیە، ئینگلستان و ئاڵمان) لە ڤییەن دەستی پێکرد.
ئەم خولە لە دانووستانەکان لە ئاستی کارناسیی سیاسی و تا رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی درێژەی دەبێت.
رێژیمی ئێران لە ساڵی ١٣٨٢ی هەتاوی، دانووستانەکانی خۆی لەگەڵ زلهێزەکانی جیهانی لە بواری بەرنامەی ئەتۆمی دەست پێکردووە.
ئەم وتووێژانە لە رێکەوتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٢ی هەتاویدا بە رێکەوتنێکی کاتی و شەش مانگە لە نێوان ئێران، ئامریکا، فەرانسە، بریتانیا، ئاڵمان، چین و روسیە گەییشت.
ئەم رێکەوتنە دواتر بۆ ماوەیەکی شەش مانگە درێژ کرایەوە و بڕیار وایە هەتا رێکەتی ٣ی سەرماوەزی ١٣٩٣ی هەتاوی بە ئاکامێکی دیاریکراو بگات.