کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەری حیزبی دێموکرات لە کۆبوونەوەیەکی کۆنگرێسی ئامریکادا بەشداری کرد

22:39 - 29 بانەمەڕ 2716

کوردستان میدیا: نوێنەری حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە کۆبوونەوەی کۆنگرێسی ئامریکا بەشدار بوو و لە کۆبوونەوەیەدا لە سەر نەتەوەکانی ئێران وتووێژ کرا.

لە سەر داوای ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان کۆبوونەوەیەک لە ژووری دادوەری کۆنگرێسی ئامریکا بەرێوەچوو و لەو کۆبوونەوەیەدا ئەندامانی کۆنگرێس و نوێنەرانی کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ وێرای کۆمەڵێک لێکۆڵەر و ڕۆژنامەوان بەشدار بوون.

ئەوە کۆبوونەوەیە بۆ قسەکردن لە سەر بەلووچستان ڕێک خرابوو کە تێیدا ئەندامێکی کۆنگرێس و ناسر بلیدەای سەرۆکی ڕێکخراوی نەتەوە بێ دەوڵەتەکان و گوتەبێژی حیزبی خەڵکی بەلووچستان و چەند چالاکوانی بەلووچ، ڕەووشی خراپی مافەکانی مرۆڤیان لە ئێران بە گشتی و لە بەلووچستان بە تایبەتی خستە ڕوو.

لەو کۆبوونەوەیەدا، داوای پشتیوانیی ئامریکایان لە خەباتی نەتەوەکانی ئێرانی کرد.

دواتر بەشداران لە سەر بارودۆخی خراپی مافەکانی مرۆڤ لە ئێران و هەلومەرجی دژواری نەتەوەکان لەو وڵاتە و ڕەوتی سەرکوت و چەوسانەوە و بێ مافی گەلانی ئێران کە دەسەڵاتی ناوەندی بەسەریدا سەپاندوون، قسەیان کرد و زانیاری پێویستیان دایە شاندنی کۆنگرێسی ئامریکا.

لەو کۆبوونەوەیەدا، رەحیم رەشیدی، نوێنەری حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، بۆ کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێران فێدراڵ لە ئامریکا، لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوەیەدا باسێکی فرە ڕەهەندی سەبارەت بە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بارودۆخی هەنووکەیی خەباتی حیزبی دێموکرات پێشکەش کرد.