کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نوێنەرێكی مەجلیس: گەندەڵی سەرجەم دام و دەزگاکانی رێژیمی ئێرانی گرتۆتەوە

18:08 - 9 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: نوێنەرێكی مەجلیسی رێژیمی ئیسلامیی ئێران رایگەیاند، گەندەڵی و بێ‌كارامەیی سەرجەم سیستمی رێژیمی ئیسلامیی گرتۆتەوە و زۆر ئەستەمە كە چارەسەر بكرێت.
عەلیڕەزا زاكانی نوێنەری مەجلیسی رێژیم لەو باوەڕەدایە، بەشێكی بەرچاو لە خەڵكی ئێران لەژێر هێڵی هەژاریدان و هیچ كەسێك بە فكری چارەسەریی ئەو قەیرانە نیە.
ئەو نوێنەرەی مەجلیس ئاماژەی بە ئیختلاسی سێ‌هەزار میلیارد تمەنی ساڵی ١٣٩٠دووە و وتوویەتی، ئەو ئیختلاسە و كارەكانی پێشووش دەسپێكی گەندەڵێكی زۆر گەورە لە نیزامی ئێراندا بوو.
هەوالدەرییمهر بڵاوی کردەوە، ئەو نوێنەرەی مەجلیس، وەزارەتی ئیتلاعاتی رێژیمی ئێرانی بە تاوانباری سەرەكیی لەگەندەڵییەكانی ئەو رێژیمە لەقەڵەم داوە.

ئەو نوێنەرەی مەجلیس هاوكاتیش خۆی بۆ پۆستی سەركۆماری پاڵاوتووە و بەرای شارەزایانی سیاسیی ئەو قسانەی كە زاكانی كردوویەتی هەمووی راستن وبوونیان هەیە، بەڵام ئەو نوێنەرە تەنیا بەهۆی هەڵبژاردنەكان ئەو شتانەی دركاندووە.
شارەزایانی سیاسیی لەو باوەڕەدان، نوێنەرانی راستەقینەی خەڵكی لەمەجلیس بوونی نیە و ئەگەریش هەیە بەهیچ شێوازێك ناتوانن ویستەكانی خەڵكی باس بكەن.