کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

نەبوونی ئاوی خواردنەوە لە شاری شووت، دانیشتوانی ئەو شارەی وەزاڵە هێناوە

19:29 - 28 بەفرانبار 2713

کوردستان میدیا: بەستەڵەک و سەهۆڵبەندان لە شاری شووت لە پارێزگای ئورمیە، گرفتی کەم ئاویی بۆ هاووڵاتییان دروست کردووە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ماوەی زیاتر لە دوو حەفتەیە هەمباری ئاوی شاری شووت سەربە شارستانی ماکۆ بەهۆی سەرما و سۆڵە بەستوویەتی و خەڵکی ئەو شارەی تووشی قەیرانی بێ ئاوی کردووە.
بەپێی ئەم راپۆرتە، لەو ماوەیەدا کە بێ ئاوی بەهۆی بەستەڵک و سەرماوە لە هەڕەتی خۆیدا بووە، هیچ هەوڵێک لەلایەن ناوەندە پێوەندیدارەکانی رێژیمی ئیسلامیی ئێرانەوە بۆ چارەسەریی ئەو کێشەیە و دابینکردنی ئاوی پێویستی هاووڵاتییان نەدراوە.
هەنووکە هاووڵاتییان بۆ خۆیان بە تانکر ئاوی خواردنەوەی خۆیان دابین دەکەن.