![](/weney-mallperr/7601.jpg)
کوردستان میدیا: دانیشتوانی گوندی نایسەر سەربە شاری سنە بەهۆی کەمیی بوودجە و لە ئەنجامدا خراپیی دۆخی ئاوەدانی، وەزاڵەهاتوون
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، گوندی نایسەر کە یەکێک لە گەورەترین گوندەکانی ئێران دێتە ئەژمار چەند ساڵ پێش ئێستا وەکوو ناوچەیەکی جیاکراوەی شاری سنە ناودێر کرا، بەڵام هیچ هەنگاوێک بۆ ئاوەدانی و خزمەتگوزاریی ئەو گوندە هەڵنەگیراوە.
کەمتەرخەمیی بەرپرسانی رێژیمی ئیسلامیی ئێران و تەرخان نەکردنی بوودجەی ئاوەدانی بۆ گوندی نایسەر، بارودۆخێکی ژیانی هاووڵاتییانی تێک داوە.
راپۆرتەکان لە نایسەرەوە باس لەوە دەکەن، بارودۆخی نالەباری ئاوەدانی لەو گوندە، کۆڵانە خراپەکان، نەبوونی سەنگفەرشی پیادەرۆکان، قوڕ و لیتەی کۆڵانەکان لە وەرزەکانی باران و سەرمادا کێشەیەکی زۆی بۆ دانیشتوانی ئەو گوندە دروست کردووە.
خزمەتگوزاریی ئاوەدانی وەکوو یەکێک لە مافەکانی هاووڵاتییان دێتە ئەژمار و نەبوونی ئەو خزمەتگوزارییانە لە گوندی نایسەر، پێشێڵکاریی ئاشکرای مافی دانێشتوانی ئەو گوندەیە.
وێنە: ئیسنا